ئارسناڵ پلانی گواستنەوەی ئاردا گولەری ئامادەكردوە

KNN : Kurdish News Network
11:11 - 14/04/2025
وەرزش
+
-

رۆژنامەیەكی دیاری بەریتانی وردەكاری ئۆفەرە چاوەڕوان كراوەكەی ئارسناڵی بۆ كڕینی ئاردا گولەر ئاشكراكردوە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

بەناوەڕۆكی ئارسناڵ پلانی گواستنەوەو پۆشینی درێسەكەی بە ئاردا گولەر ئامادەكردوە، رۆژنامەی زەن سەن هەواڵێكی لەسەر خواستی پۆپهاوێژەكانی لەندەن لە كڕینی یاریزانە توركییەكەدا بڵاوكردۆتەوە.

 

لەهەواڵەكەیدا هاتوە ئارسناڵ 40 ملیۆن یۆرۆ لە پێناوی پێكانی ئامانجەكەیدا تەرخان كردوەو نوێنەرەكانیشی ڕاسپاردوە لەماوەیەكی نزیكدا هەڵمەتی كڕینی یاریزانە لاوەكەی ڕیاڵ مەدرید دەستپێبكەن.

 

بونی چەند ناوێكی گەورە لە جیهانی هێرشبەران لە ریزەكانی ڕیاڵ مەدرید بە وێنەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جۆنیۆرو رۆدریگۆ دەرفەتەكانی یاریكردنی گولەری بەتەواوەتی لاواز كردوە.

 

لە بەشێكی تری هەواڵەكەی زە سەن باس لەوە كراوە ڕیاڵ مەدرید بیر لە بژاردەی فرۆشتن یاخود خواستنی ئاردا گولەر دەكاتەوە، بەڵام بڕیاری كۆتایی لەسەر یاریزانەكەی تاكو كۆتایی ئەم وەرزە دواخستوە.

48 جار خوێندراوەتەوە