بەهۆی بومەلەرزەوە عێراق 2500 مێگاوات كارەبای لەدەستداوە

KNN : Kurdish News Network
04:25 - 28/11/2018
عێراق
+
-

بەهۆی بومەلەرزەكەی رۆژی یەكشەمەی رابردوەوە عێراق بەرهەمهێنانی  2500 مێگاوات  كارەبای لەدەستداوە.

وەزارەتی كارەبای عێراق لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرای كردوە، بەهۆی بومەلەرزەكەی رۆژی یەكشەممەی رابردوەوە دامەزراوەی كارەبای نیشتیمانی 2 هەزار و  500 مێگاوات كارەبای لەدەستداوە.

سەبارەت بەهۆكاری لەدەستدانی ئەو بڕەكارەبایەش وەزارەتی كارەبای عێراق  ئاشكرایكردوە، بەهۆی بومەلەرزەكەوە هێڵی گواستنەوەی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق زیانی پێگەیشتوە و هەناردەكردنی غاز لەڕێگەی ئەو هێڵانەوە راگیراوە، ئەوەش بۆتەهۆی وەستانی چەند وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا كەبەغاز كاردەكەن.

بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی كارەبا، ئەوگرفتە بۆتەهۆی پچڕانی تەزوی كارەبا لە پارێزگاكانی بەغداد و كەركوك و دیالە و پارێزگاكانی فوراتی ناوەراست.

وەزارەتی كارەبای عێراق راشیگەیاندوە، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لە هەماهەنگیدان بۆ ئەوەی غازی  پێویست بۆ ئەو وێستگانە دابین بكەن.

980 جار خوێندراوەتەوە