دەزگا ئەمنییەکانى ئەمەریکا: ئێران زانیاریی هەڵمەتەکانى هەڵبژاردنیان دزیوە و ناردویانە بۆ بایدن

KNN : Kurdish News Network
08:52 - 19/09/2024
جیهان
+
-

دەزگا ئەمنییەکانى ئەمەریکا ئاشکرایدەکەن کە هاککەرە ئێرانییەکان زانیارییان لە تیمى دۆناڵد ترەمپ بردوە و ناردویانە بۆ تیمى بایدن پێش کشانەوەى لە کاندیدبونى بۆ پۆستى سەرۆکایەتیی ئەمەریکا.


هەواڵ:KNNC

 

لە بەیاننامەیەکى هاوبەشى نوسینگەى لێکۆڵینەوەى فیدراڵى ئەمەریکا ناسراو بە ئێف بی ئاى و دەزگاى ئاسایشى ئەلیکترۆنى و ئاسایشى ژێرخانى ئەمەریکا رایانگەیاندوە؛ هاککەرە ئێرانییەکان زانیاریی تایبەت و نهێنیان لە تیمى هەڵمەتى هەڵبژاردنەکانى ترەمپ بردوە و ناردویانە بۆ ئەو کەسانەى ئەوکات پەیوەندیدار بون بە هەڵمەتى هەڵبژاردنەکانى جۆ بایدنەوە.


ئەو سێ دامەزراوە ئەمنییە لە بەیاننامەکەدا ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردوە کە هیچ یەکێک لە ئەندامانى تیمى هەڵبژاردنەکانى بایدن وەڵامى ئەم دەنگۆیەیان نەیاوەتەوە.

 

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە هاککەرە ئێرانییەکان هەوڵیانداوە زانیارییە دزراوەکانى هەڵمەتى هەڵبژاردنەکانى ترەمپ بدەنە دامەزراوە میدیاییەکاتى ئەمەریکا بێ ئەوەى ناوى هیچ دەزگایەکى میدیایی بە ئاشکرا بهێنن.

 

پێشتر لە ئابى رابردو، هەرسێ دامەزراوە ئەمنییەکەى ئەمەریکا ئەوەیان ئاشکرا کردبو کە ئێران بەرپرسە لەو هەڵمەتە ئەلیکترۆنییەى کە هەڵمەتى هەڵبژاردنەکانى ترەمپى گرتبوەوە و لە بەرامبەردا نێردەى ئێران لە نەتەوەیەکگرتوەکان ئەم زانیارییانەى رەت کردوەتەوە و دەڵێت:" هەمیان پڕوپاگەندەن و هیچ راستییەکیان تێدا نییە".

634 جار خوێندراوەتەوە