حەسەن نەسروڵا: روداوی تەقاندنەوەی ئامێرەكان راگەیاندنی جەنگە

KNN : Kurdish News Network
05:29 - 19/09/2024
جیهان
+
-

ئەو هێرشانەی لەلایەن ئیسرائیلەوە كرایە سەر ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان، ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی مەدەنی برینداربون ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی بە تاوانێكی كۆمەڵكوژییە و راگەیاندنی جەنگ دژی خەڵكی مەدەنی لوبنان ناساندی.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی رایگەیاند: لەئەنجامی ئەو هێرشانەی لە جەرۆژی رابردودا ئیسرائیل كردیە سەر ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی مەدەنی برینداربون كە بەهۆیەوە نەخۆشخانەكان فشارێكی زۆریان لەسەر كەبەشێكی زۆر لە بەركەوتوان لەدەستدانی چاویانە.

 

وتیشی: تەقاندنەوەی هەزاران ئامێری پەیوەندی كە زۆرینەی زۆری ئامێرەكان لەلایەن هاوڵاتیانی مەدەنییەوە بەكارهێنراون ئەو راستییە دەردەخات كە ئەو وڵاتە پەیڕەوی هیچ یەكیك لە بەها ئەخلاقییەكان ناكات و بەلاشیەوە گرنگ نییە لەبری ئەندامانی حزبوڵا كە هاوڵاتی بەئامانج بگرێت.

 

رونیكردەوە؛ ویستی ئیسرائیل لە تەقاندنەوەی ئامێرەكان لە ماوەی دو رۆژ و دو خولەكدا، كوشتی زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتیی بوە، كە ژمارەیەكی زۆر لەو كەسانە برینداربون كە ئەوەش گەورەترین ئاستی تاوانە و ناتوانرێت وەسف بكرێت.

 

حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان ئامژاەی بۆ ئەوەشكرد، ئەوەش تاوانێكی كۆمەڵكوژییە و راگەیاندنی جەنگە دژی خەڵكی مەدەنی لوبنان، سوپاس و پێزانی هەمو ئەو كەس و وڵاتانەشی كرد هاوكارییان پێشەكەش بەلوبنان كردوە، هەروەك وتیشی: یەكێك لە بەركەتی ئەم خوێنە پاكانە، هاوپەیمانییەكی گەورەی ئەخلاقی دروستكرد كە ئەوەش نیعمەتی خوای گەورەیە.

242 جار خوێندراوەتەوە