نینۆکەکانی قاچ بۆ پارستنی پەنجەکانە، بەڵام زۆر جار نیشانەن بۆ نەخۆشی مەترسیدار

KNN : Kurdish News Network
08:51 - 19/09/2024
تەندروستی
+
-

هۆکارەکانی ئەستوربونی نینۆک زۆرن، گەر ئەستورییەکە  نائاسایی بێت ڕەنگە نیشانەی چەند نەخۆشییەکی مەترسیدار بێت و  بەزانینی هۆکارەکان دەتوانرێت ڕێگری بکرێت  لە ئەستوربونی زیاتری نینۆکەکان و زو ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکان.

تەندروستی: KNNC

پێگەی (Medical News today )کە ماڵپەرێکی تایبەت بە تەندروستییە بڵاویکردوەتەوە ئەستوربونی نینۆکەکانی قاچ ڕەنگە نیشانەی مەترسیداری پێشوەختەی نەخۆشی بن.

پێگەکە ئاماژەی بەوەداوە باوترین هۆکار بۆ ئەستوربونی نینۆکی قاچ پیربونە، کە ئەمەش بۆ خاوبونەوەی گەشەی جەستە دەگەرێتەوە و حاڵەتێکی ئاساییە.

 ئەوەی نائاساییە ئەستوربونی نینۆکەکانە لە تەمەنی پێش پیریدا، کە  نیشانەیە بۆ چەند نەخۆشییەک، کە پێشوەختە دەبنە هۆی ئەستور بونی نینۆکەکان لەوانە؛  نەخۆشی " ئۆنیکۆمایکۆزیس - Onychomycosis " کە بەهوکردنی نینۆکەکان ناسراوە و باوترین جۆری نەخۆشییە کە توشی نینۆکەکانی قاچ دەبێت، هەوکردنەکە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر شوێنی  نینۆکەکە دروستدەکات، کە کاریگەرییەکە بە جۆرێکە  ئەو شوێنەی کە نینۆکەکە تێیدا گەشە دەکات فراوان دەبێت و نینۆکەکەش وردە وردە ئەستور دەبێت تا دێتە دەرەوە.



جۆرێکی دیکەی ئەستوربونی نینۆکەکان کە بە " ئۆنیکۆمایکۆزیس -Onychauxis" ناسراوە نیشانەیە بۆ نەخۆشی سەدەف، نەخۆشییەکی باوی پێستە و  بەیەكێك لە نەخۆشیە درێژخایەنەكانی پێست دادەنرێت، لەم حاڵەتەشدا جگە لە نەخۆشی سەدەف  ڕەنگە  نیشانەش بێت بۆ توشبون بە نەخۆشییەکانی شەکرە.



(ئۆنیکۆلیسیس Onycholysis -) جۆرێکی دیکەیە لە ئەستوربونی نینۆکەکانی قاچ ئەم حاڵەتە کاتێک رودەدات  کە پلێتی نینۆک بەبێ ئازار لە شوێن نینۆک جیا دەبێتەوە، کەسی توشبو رەنگە هەستی پێنەکات، کە ئەمەش نیشانەیە بۆ کاردانەوە بۆ حەساسیەت لە قاچدا و بەرکەوتنی پەنجەکان بە زەبرێکی بەهێز و زۆر جار شینبونەوەی قاچەکانیشی لێ دەکەوێتەوە.

 

پسپۆڕان ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە نینۆکی قاچەکانیان بە شێوازێکی نائاسایی و نامۆ و لە کاتێکی کەمدا ئەستور دەبێت، پێویستە دەستبەجێ سەردانی دکتۆربکەن، بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە لە حاڵەتەکە و هۆکاری ئەستوربنی نینۆکەکان بۆ ئەوەی  بە زوترین کات چارەسەر بکرێت.

4113 جار خوێندراوەتەوە