خواردنەوە گازییەکان منداڵان ئالودە دەکات و دەبێتە هۆی لەدایکبونی پێشوەختەش

KNN : Kurdish News Network
12:22 - 16/09/2024
تەندروستی
+
-

پسپۆڕێکی خۆراکی کاریگەرییە خراپەکانی زۆر خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان لەسەر منداڵان و ئافرەتی دوگیان دەخاتەرو.

تەندروستی: KNNC

 

ئیرینا ئەلێکساندرۆڤا، پسپۆری خۆراکی رایگەیاند، خواردنەوە گازییەکان کاریگەری نەرێنی و خراپی لەسەر جەستەی منداڵان دەبێت، زۆر خواردنەوەیان دەبێتە هۆی قەڵەوی و نەخۆشی شەکرە.

ئیرینا رونیکردەوە، ئەوە شەکرەی کە دەکرێتە ناو خواردنەوە گازییەکانەوە دەبێتە هۆی زیادبونی دەردانی دۆپامین (هۆرمۆنی دڵخۆشی)، ئەمەش وا لە منداڵان دەکات ئارەزوی خواردنەوەیان زیاتر بێت و ببێتە هۆی ئالودەبونیان بە خواردنەوە گازییەکان. 

هاوکات، بەپێی چەند توێژینەوەیەکی زانکۆی شەنگەهای چینی ئەنجامیانداوە، زیادەرۆی لە خواردنەوە گازییەکان ئەگەری توشبون بە نەخۆشی شەکرەی دوگیانی لەسەر ئافرەتانی دوگیان زیادەکات، هۆکارێکە بۆ لەدایکبونی پێشوەختە و شێواوی زگماکی کۆرپەلە.

53 جار خوێندراوەتەوە