بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی
سلێمانی: سبەینێ پێنجشەممە نەوت لە ھەورامان دابەشدەكرێت.
هەواڵ: (KNNC)
سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی
نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای (KNN)ـی راگەیاند: سبەینێ پێنجشەممە لە ناوچەی ھەورامان لە سنوری پارێزگای
ھەڵەبجە دەست بە دابەشکردن نەوت دەکرێت و پڕۆسەكە سێ رۆژ دەخایەنێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هەر
خێزانێكی بەرمیلێك نەوتیان بەبڕی (104) هەزار دینار بەسەردا دابەشدەكرێت.
وتەبێژەكەی نەوت و كانزاكانی
سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەمڕۆ چوارشەممە، نەوت لە ناوچەی پشدەر دابەشكراوە و
دوای كۆتایی هاتنی ناوچە شاخاوییەكان، نەوت لە ناوشاری سلێمانی دابەشدەكرێت.
سلێمانی – بەهار عەبدولكەریم
2214 جار خوێندراوەتەوە