سبەینێ عومرەكارانی هەرێم دەگەڕێنەوە

KNN : Kurdish News Network
04:54 - 19/09/2024
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، گرفتی گەڕانەوەی عومرەكاران چارەسەر بوە و بڕیاروایە سبەینێ هەینی بگەڕێنەوە.

هەواڵ: (KNNC)


دوای دروستبونی گرفت بۆ گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی عێراق و مانەوەی زیاتر لە دو هەزار و (800) عومرەكاری هەرێم و پارێزگاكانی دیكەی عێراق لە سعودییە، نیاز راغب نەقشبەندی، بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرەی کوردستان  راگەیاند: گرفتی گەرانەوەی عومرەکارانی هەرێمی کوردستان لە سعودیە چارەسەر کراوە.


ویشی: لەڕێگەی خۆیەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵی بۆ گەڕانەوەی عومرەكاران داوە و بڕیار وایە سبەینێ هەینی (2024/9/20) بەوشێوەی كە گەشتی ئەو وڵاتەیان ئەنجام داوە، بگەڕێنەوە بۆ هەرێم.


چەند رۆژێكە بەهۆی کێشەیەک لە رێکخستنی گەشتەکانیدا هێڵێ ئاسمانی عێراق روبەڕوی گرفت بوەتەوە، بەهۆیەوە  گەشتەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی دیکە راگیرابون.

121 جار خوێندراوەتەوە