دوای
ئەوەی باوكی بۆ نوێژی بەیانی لەخەوهەڵدەستێنێت، كچێكی تەمەن (13) ساڵان باوكی
دەكوژێت و پێشمەرگەیەكیش لەروداوێكی هاتوچۆدا گیان لەدەستدەدات.
هەواڵ: (KNNC)
كەسێكی نزیك لە كوژراوەكە بە (KNN)ـی رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (2024/9/19)
لەناحیەی كەسنەزانی سنوری هەولێر، كچێكی تەمەن (13) ساڵ باوكە تەمەن (45) ساڵەكەی
بۆ نێژی بەیانی بەخەبەردەهێنێت، دواتر بەچەقۆ هێرش دەكاتەسەری و دەیكوژێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لەلایەن
پۆلسی تاوانەوە لێكۆڵینەوە لەروداوەكە كراوە و كچەكە راستی روداوەكەی ئاشكراكردوە كە
باوكی خۆی كوشتوە، لە ئیستادا كچەكە دەستگیركراوە.
هاوكات، پەیامنێری (كەی ئێن ئێن) لە كەركوك
رایگەیاند: كەمێك پێش ئیستا و لەروداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای قوشتەپە، ئۆتۆمبێلێک
پێشمەرگەیەک دەشێلێت و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات، راستەوخۆش شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە هەڵدێت.
1378 جار خوێندراوەتەوە