شانەی ئەمنی عێراق: شەش ئەندامی داعش لە كەركوك بەئامانج گیران

KNN : Kurdish News Network
01:34 - 19/09/2024
کوردستان
+
-

لە ئەنجامی هێرشێكی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لە كەركوك، شەش ئەندامی داعش بە ئامانج گیران كە یەكێك لە كوژراوەكان سەركردەیەكی مەترسیداری رێكخراوەكەیە.

هەواڵ: (KNNC)


شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند: لەسەر بنەمای زانیاری ورد و بەپشت بەستن بە رێنماییەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەبەكارهێنانی فڕۆكەی (F16) هێزەكان توانیویانە هێرشێك بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی پاشماوەی داعش لە پارێزگای كەركوك ئەنجام بدەن و تیادا شەش ئەندامی ئەو گروپە یەئامانج بگرن، كەیەكێكیان بەرپرسێكی باڵایە.



ئەوەی رونكردوەتەوە، دوای ئەنجامدانی هێرشەكە و هەڵكوتانە سەر حەشارەگەكەیان، دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێراق توانیویەتی مە هەریەكە لە ئەندامانی گروپەكە عومەر سەلا، كە نازناوی ئەبو خەتابی بۆ خۆی بەكارهێناوە و یەکێکە لە مەترسیدارترین سەرکردەی گروپەكانی داعش، قاتع حەمدان لە ویلایەتی کەرکوک و عوسمان ئەبو عەبد، عیزەدین هیشام بناسنەوە كەلە ئۆپراسیۆنەكەدا كوژراون.



شانەی ئەمنی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لەبنكە و حەشارەگەی پاشماوەكانی داعش دەستبەسەر ژمارەیەک پشتێنی تەقەمەنی، چەک، تەکنیکی تێدابوە". ئامێرەکان و مۆبایلە جۆراوجۆرەکان کە لەلایەن ئەندامانی رێكخراوەكەوە بەکارهێنراون گیراوە.

50 جار خوێندراوەتەوە