بەریتانیا رێکلامی خواردن و خواردنەوەکان قەدەغە دەکات

KNN : Kurdish News Network
08:49 - 14/09/2024
تەندروستی
+
-

بۆ بەرەنگاربونەوەی قەڵەوی منداڵان، دەسەڵاتدارانی بەریتانیا بەنیازن ڕیکلامی خواردن و خواردنەوە ناتەندروستەکان لە ئینتەرنێت و لە تەلەفزیۆنی ڕۆژانەدا قەدەغە بکەن.

 

تەندروستی:KNNC

 

بەپێی راپۆرتێکی وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا، لە هەر پێنج مندالێك لەو وڵاتە منداڵێکیان قەڵەوە یان کێشی زیادە، رێژەکەش خەریکە بەرزدەبێتە بۆ یەک لەسەر سێی منداڵانی بەریتانیا.

 

وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا داوا لە پەرلەمانی وڵاتەکە دەکات، پێویستە هەنگاو بنێن بۆ راگرتنی رێکلامی خواردن و خواردنەوە ناتەندروستەکان، لە ئینتەرنێت و تەلەفزیۆنەکاندا، چونکە لەو تەمەنە بچوکەوە کاریگەری لەسەر ئارەزوی خواردنی منداڵان دروست دەکات.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە پێش کاتژمێر (9:00)ی شەو قەدەغەکردنی رێکلام بۆ خواردن و خواردنەوە و شیرینیەکان، بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

107 جار خوێندراوەتەوە