بۆ دایکانى دوگیان... خواردنى ماسى ئەگەرى توشبونى منداڵ بە ئۆتیزم کەم دەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
01:28 - 14/09/2024
تەندروستی
+
-

نوێترین توێژینەوەى پەیمانگى نیشتیمانى بەریتانیا بۆ تەندروستى گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەى؛ ئەو دایکانەى لەکاتى دوگیانیدا ماسى دەخۆن ئەگەرى توشبونى منداڵەکەیان لە داهاتودا بە ئۆتیزم کەم دەبێتەوە.

 

تەندروستى:KNNC

 

بەپێی ئەو ئەنجامانەى توێژینەوە نوێیەکە پێی گەیشتوە، خواردنى ماسى لەکاتى دوگیانیدا 20% ئەگەرى توشبونى منداڵان بە ئۆتیزم و ئەو نیشانانەى لە نەخۆشییەکەدا هەیە لە منداڵەکەدا کەم دەبێتەوە.

 

توێژەرانى توێژینەوەکە باسیان لەوەکردوە کە پەیوەندى خواردنى ماسى و کەمبونەوەى ئەگەرى توشبونى منداڵ بە ئۆتیزم بۆ ئەو بڕە زۆرەى چەورى ئۆمیگا-3 دەگەڕێتەوە کە لەو گۆشتەدا هەیە ئەمە جگە لەوەى ماسى دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکانى وەک یۆد و ئاسن و زینک کە هاوکاریی گەشەکردنێکى باشترى مێشکى منداڵ دەكەن لە سکى دایکیاندا.

 

ئەوەش باسکراوە کە جیاوازى لەو بڕە هەیە کە لە ماسیدا وەریدەگریت، وەک لەوەى ئۆمیگا-3 لەشێوەى حەپدا بخورێت، رێنمایی دایکان دەکەن کە لەکاتى دوگیانیدا لە مانگێکدا لانیکەم جارێک ماسى بخۆن لەجێی وەرگرتنى حەپ.

لەلایەکى دیکەوە ئیدارەى خۆراک و دەرمانى ئەمەریکى ئەوەى ئاشکرا کردوە کە خواردنى ماسى لەکاتى دوگیانیدا سودى زۆرى بۆ بەهێزبونى تەندروستى دڵ و ئێسکى منداڵەکە هەیە و لە داهاتوشدا ئەگەرى قەڵەبونى منداڵ کەم دەکاتەوە .

 

ئێف دى ئەى رێنمایی دایکانى دوگیانیش دەکات لە هەفتەیەدا 250 بۆ 350 گرام ماسى بخۆن، بەڵام هۆشداریش دەدەن لەوەى ماسى کاڵ یاخود ماسى قوتو یان ماسى دوکەڵاوى دەبێتە هۆى زیانگەیاندن بە مێشک و کۆئەندامى دەماریی منداڵ و ئەگەرى هەیە منداڵەکە توشى کێشەى فێربون و تەرکیز کردن بکات لە گەورەییدا.

87 جار خوێندراوەتەوە