ئەنجامی توێژینەوەیەک؛ زیاتر لە سێ هەزار ماددەی کیمیایی لەرێگەی هەڵگرتنی خۆراکەوە دەچنە ناو جەستەی مرۆڤ

KNN : Kurdish News Network
02:28 - 18/09/2024
تەندروستی
+
-

زیاتر لە سێ هەزار جۆر ماددەی کیمیایی کە لە هەڵگرتن و پێچانەوەی خۆراکدا بەکاردەهێنرێن، لە جەستەی مرۆڤدا دۆزراونەتەوە و هەندێکیان مەترسی جددی لەسەر تەندروستی دادەنێن.

 

تەندروستی:KNNC

 

ئەنجامی توێژینەوەیەک کە دوێنێ سێشەممە بڵاوکراوەتەوە دەریخستوە، زیاتر لە سێ هەزار و 600 ماددەی کیمایی کە لە پێچانەوە(پاکەتکردن) یان ئامادەکردنی خۆراکدا بەکاردەهێنرێن لە جەستەی مرۆڤدا دۆزراونەتەوە و مەترسی جدی لەسەر تەندروستی دادەنێن.


بیرگیت جیۆک، نوسەری سەرەکی توێژینەوەکە لە کۆڕبەندی پاکەتکردنی خۆراک، کە ڕێکخراوێکی ناحکومییە و بنکەکەی لە زیوریخ، دەڵێت: نزیکەی 100 لەو ماددە کیمیاییانە مەترسیدارن بۆ تەندروستی مرۆڤ.


پێشتر توێژەران نزیکەی 14 هەزار مادەی کیمیایییان دەستنیشان کردوە کە  بەرکەوتنیان لەگەڵ خۆراکدا هەیە، و دەتوانن لە دەفرێکەوە کە لە پلاستیک، کاغەز، شوشە، کانزا، یان مادەی دیکە دروستکراون "بگوازرێنەوە" بۆ خۆراک. و لەوێشەوە بۆ جەستەی مرۆڤ.

 

بیرگیت جیۆک پێشنیار دەکات مرۆڤ بەرکەوتنی لەگەڵ پاکەتەکانی هەگرتنی خۆراک سنورداربکات و بەپێی توانا لە بەکارهێنانیان بپارێزن.

136 جار خوێندراوەتەوە