توركیا زەیتونی عەفرین لە ئیسپانیا ساغ دەكاتەوە

KNN : Kurdish News Network
12:59 - 16/01/2019
کوردستان
+
-

توركیا بەرهەمی زەیتونی عەفرین لە بازاڕەكانی ئیسپانیا ساغ دەكاتەوە و داهاتەكەشی بۆ خەرجی ئەو گروپە چەكدارانە تەرخاندەكات كە لە سوریا بۆ بەرژەوەندی خۆی شەڕ دەكەن.

رۆژنامەی زە تیلیگرافی بەریتانی، لەسەر زاری بیرنهارد گۆهل پەرلەمانتاری سویسرا بڵاویكردوەتەوە, لە دوای داگیركردنی عەفرین, لە ئێستادا توركیا بەرهەمی زەیتونی كانتۆنەكە بۆ خۆی دەبات و لە بازاڕەكانی ئەوروپا بە تایبەت بازاڕەكانی ئیسپانیا ساغیدەكاتەوەو دەیفرۆشێت.

راشیگەیاند: توركیا ئەو داهاتەی لە خەرجی زەیتونی عەفرین دەستیدەكەوێت پارەكەی بۆ پڕچەكردن و خەرجیەكانی گروپە چەكدارەكانی سەر بە خۆی لە سوریا تەرخان دەكات.

ئەو پەرلەمانتارەی سویسرا پێشنیاری كردوە، كە وڵاتانی ئەوروپا لێكۆڵینەوە لەو زەیتونە بكات كە توركیا بە ناوی بەرهەمی خۆیەوە بە وڵاتانی یەكێتیەكە دەیفرۆشێت.

940 جار خوێندراوەتەوە