كەركوك؛ ئاگری نەورۆز لە سەر قەڵای كەركوك دەكرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
12:25 - 20/03/2019
کوردستان
+
-

كەركوك؛ لە نەورۆزی ئەمساڵدا پێنج هەزار ئاڵای كوردستان دابەش دەكرێن

 

 بە كردنەوەی ئاگر لە سەر قەڵای كەركوك و نمایشكردنی ئاڵایەكی گەورەی كوردستان, لەگەڵ دابەشكردنی پێنج هەزار ئاڵای دیكەی كوردستان بەسەر هاوڵاتییاندا, جەژنی نەورۆز لەو شارە، بەرز ڕادەگیرێت.

 

پەیامنێری KNN ڕایگەیاند: بۆ نەورۆزی ئەمساڵ, هەرچەندە توركمان و عەرەبەكانی شاری كەركوك, داوایان كردوە هاوشێوەی كوردانی شارەكە, لەسەر قەڵای كەركوك, مەراسیمی تایبەت بە ئاگری نەورۆز بكەنەوە, بەڵام ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی ئەو شارە, تەنها ڕەزامەندیی داوە كە كوردانی كەركوك, لەسەر قەڵای شارەكە، ئاگری نەورۆز بكەنەوە و مەراسیمی تایبەت بەو بۆنە نەتەوەییەی كورد ڕێك بخەن.

 

ئاماژە بەوەش دراوە, بڕیارە لە نەورۆزی ئەمساڵدا، جگە لە مەشخەڵی ئاگری نەورۆز, ئاڵایەكی گەورەی كوردستان, بە قەبارەی 27 مەتر درێژیی و سێ‌ مەتر پانی نمایش بكرێت و پێنج هەزار ئاڵای دیكەی كوردستان بەقەبارەی بچوكتر بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش بكرێت و ئەو بۆنە نەتەوەییەی كورد، بەرز ڕابگیرێت.

2682 جار خوێندراوەتەوە