خورماتوو؛ حەشدی شەعبی رێگرییان لە كردنەوەی ئاگری نەورۆز كرد

KNN : Kurdish News Network
07:05 - 20/03/2019
کوردستان
+
-

خورماتوو؛ حەشد تەقەی لەو گەنجانە كرد كە ئاگری نەورۆزیان كردبوەوە

لەكاتی كردنەوەی ئاگری نەورۆز لە قەزای خورماتوو, چەكدارانی حەشدی شەعبی تەقەیان لە چەند گەنجێك كردوو بەزەبری چەك ئاگرەكەشیان كوژاندەوە.

پەیامنێری KNN رایگەیاند: ژمارەیەك گەنجی كوردی دانیشتوی قەزای خورماتوو, بەمەبەستی پیرۆز راگرتنی جەژنی نەورۆز و كردنەوەی ئاگری تایبەت بەو بۆنە نەتەوەییەی كورد, ڕۆشتونەتە سەر چیای هەنجیرە و ئاگریان كردوەتەوە, بەڵام لەلایەن چەكدارانی حەشدی شەعبیەوە دەستڕێژی گوللـەیان لێكراوە و بەزەبری چەك ئاگرەكەیان كوژاندوەتەوە.

وتیشی، ئەو گەنجان پیشەیان شوانكارە بوە و ژمارەیەكی زۆر مەڕوو ماڵاتیان پێبووە كە ویستویانە لە نزیك ئەو چیایە بیانلەوڕێنن، بەڵام چەكدارانی حەشد دوای كوژاندنەوەی ئاگرەكە سەرجەم مەڕوو ماڵاتەكەشیان لەگەڵ خۆیان بردوە، بەڵام دواتریش توانراوە لەڕێگەی  هێزی بەرپەرچدانەوەی خێراوە ئاژەڵەكانیان لە حەشد وەربگرنەوە.

لایخۆشیەوە حەسەن زەینەلعابدین، قایمقامی خورماتوو، بە {ی راگەیاند: بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ئاهەنگی تایبەت لەنێوان پێكهاتەكانی شارەكەدا رێكدەخەن و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی چیای هەنجیرە بكەن, بەڵام باشترە نزیكی چەكدارانی حەشدی شەعبی نەكەونەوە.

1167 جار خوێندراوەتەوە