بناری قەندیل؛ بەبەشداری كوردانی چوارپارچەی كوردستان ئاگری نەورۆز كرایەوە

KNN : Kurdish News Network
07:25 - 21/03/2019
کوردستان
+
-

بەبەشداری سەدان كوردی سەرتاسەری هەر چوارپارچەی كوردستان, هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو, بە داگیرساندنی مەشخەڵی ئاگر و ئاهەنگی تایبەت جەژنی نەورۆز لە بناری قەندیل پیرۆز ڕاگیرا.

بەشداربوانی ئاهەنگەكەش بە وتنەوەی دروشمی بەڕۆحی ڕاپەڕینی شیلادزێ‌, داگیركاری تێكدەشكێنین, بە پۆشینی جل و بەرگی كوردی بەردەوامیان دا بە ئاهەنگەكە.

بەدروشمی " بەڕۆحی ڕاپەڕینی شیلادزئ داگیر كاری تێك دەشكێنین " و بەبەشداری كوردانی ناوچە جیاوازەكانی كوردستان  بەچەند چالاكی یەك  ساڵیادی سەری ساڵی كوردی لە بناری قەندیل كرایەوە.


هاوڵاتیانی ناوچە جیاجیاكانی كوردستان بەپۆشینی جلوبەركی كوردی و بەگۆرانی و هەڵپەڕكئ جەژنی نەورۆزیان پیرۆز كرد بەشێك لە هاوڵاتیانیش وێڕای پیرۆز بایی خوازیارن وەك چۆن قەندیل كوردانی ناوچە جیاجیا كانی كوردستانی كۆكردەوە  كۆنگرەی نەتەویش لەمساڵدا كوردانی هەرچوارپارچەی كوردستان كۆبكاتەوە.

لای خۆیەوە ئەندامێكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆماجڤاكێن كوردستان ڕای گەیاند وەك چۆن گەلی كورد لە ڕابردودا پێش نەتەوەكانی تر كەوتووە بۆ ڕوخاندنی زوڵم و زۆڵی داگیر كەران لەئێستاشدا هەمان دەرفەت بۆ كورد ڕەخساوە بۆ ئەوەی ئازاد بێت . داگیر كەران چەندین ڕێگەیان گرتۆتەبەر بۆ شكاندنی ئیرادەی گەلی كورد بەڵام گەلی ئێمە چۆك دانادات و خەباتیش بەردەوامە .

لەبناری قەندیل ساڵانەبەچالاكی جۆراو جۆر ساڵیادی سەری ساڵی كوردی دەكرێتەوە و تیادا كوردان لەناوچە جیاجیاكانی كوردستانەوە و بەپۆشینی جلوبەرگی كوردی بەجۆش و خرۆشەوە بەشداری دەكەن .

3385 جار خوێندراوەتەوە