سلێمانی؛ لە رۆژانی نەورۆزدا هیچ كەسێك بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست نەداوە

KNN : Kurdish News Network
05:02 - 24/03/2019
کوردستان
+
-

هاتوچۆی سلێمانی رەتی دەكاتەوە تێچووی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل زیادی كردبێت

جیاواز لە ڕۆژانی نەورۆزی ڕابردوو, سەرباری سەردانیكردنی ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییە جیاجیاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی, لە سنوری هاتوچۆی ئەو شارە, كەمترین رووداوی هاتوچۆ تۆماركراون بەراورد بەنەورۆزی ساڵانی رابردوو، هیچ كەسێكیش بەوهۆیەوە گیانی لەدەست نەداوە.

هاوكات هاتوچۆی سلێمانیش ڕەتی دەكاتەوە تێچوی تۆماركردن و بەناوكردنی ئۆتۆمبێل زیادیكردبێت و تەنها گومركی ئۆتۆمبێلی شەش بستۆن زیادی كردوە.

826 جار خوێندراوەتەوە