كەركوك؛ رێگای كەركوك هەولێر بۆماوەی سێ رۆژ دادەخرێت

KNN : Kurdish News Network
02:39 - 08/04/2019
کوردستان
+
-

بەهۆی نۆژەنكردنەوەی پردە ئاسنینەكەی پردێ، رێگای سەرەكی نێوان كەركوك بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێت

راگەیاندنی پارێزگاری كەركوك بڵاویكردوەتەوە، بەهۆی نۆژەنكردنەوەی پردە ئاسنینەكەی پردێ كە بەهۆی كەشوهەواوە زیانێكی زۆری بەركەوتووە، لەكاتژمێر هەشتی ئەمڕۆوە رێگای سەرەكی هاتوچۆی نێوان كەركوك هەولێر داخراوە و پرۆسەی نۆژەنكردنەوەكەش سێ دەخایەنێت و لەو ماوەیەشدا رێگای دوبز هەولێر یاخود تەقتەق هەولێر بۆ هاتوچۆی نێوان هەولێر و كەركوك بەكار دێت.

ماوەی دوو ساڵە لەلایەن ئیدارەی هەولێرەوە پردێكی ئاسنین بەشێوەیەكی كاتی دانراوە تاوەكو پردە تەقێنراوەكەی پردێ چاكدەكرێتەوە.

 

854 جار خوێندراوەتەوە