وەفدێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی بەنداوی دوكانی كرد

KNN : Kurdish News Network
08:08 - 08/04/2019
کوردستان
+
-

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: كار دەكەن بۆئەوەی لە بودجەی ساڵانی داهاتووی عێراق، كار بۆ دروستكردنی بەنداوی تر بكرێت لە هەرێمی كوردستان، لەبارەی دۆخی ئێستای بەنداوی دوكانیشەوە، پشتوانیی فراكسیۆنە كوردییەكانی ڕاگەیاند بۆ داواكاریی لێپرسراوانی بەنداوەكە بۆ هەر هەنگاوێك بەنداوەكە لە مەترسیی بپارێزێت.

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكانیش دەڵێت: پێویستە تیمێكی شارەزای بەنداو بۆ دڵنیابوون لەسەلامەتیی سەردانی بەنداوەكە بكات.

ئێرە چەقی بەنداوی دوكانە، ئەمانە نوێنەری فراكسیۆنە كوردستانیەكانن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هاتوون لە نزیكەوە دۆخی بەنداوی دوكان بزانن.

لیژنەكە سەردانی سەرجەم جومگەكانی بەنداوەكەیان كرد، بەڕێوەبەری بەنداوەكە هەمو پێداویستی ‌و كەموكوڕی ‌و زانیارییەكانی بەنداوەكەی ئاراستەی لیژنەكە كرد .

بەرێوەبەری بەنداوی دوكان دەلێت: گرنگترین شت بكرێت ئەوەیە بۆ دڵنیابوون لەبەنداوی دوكان، تیمێكی شارەزە بێت سەردانیان بكات تا بزانن بەنداوەكە سەلامەتە یان نا.

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: كاردەكەن بۆئەوەی لەڕێگەی پرۆژەوە لە بودجەی ساڵانی داهاتووی عێراقدا، دروستكردنی بەنداوی تر لە هەرێمی كوردستان جێگر بكەن.

ئێرە وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای دوكانە
لێرە پێنج وێستگەی تێدایە ئێستا تەنها چواریان كاردەكەن.

لێپرسراوی وێستگەكە دەڵێت: یەكەكانی بەرهەمهێنان، پێویستیان بە چاككردنە كە لە توانای كۆمپانیا بیانیەكاندایە‌و ئەگەر خۆیان بیكەن، ئەوا كاتیی دەبێت.
 
ئێستا ئاستی ئاوی بەنداوەكە، حەوت ملیار مەتر سێجای تێپەڕاندووە، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا نزیكەی 290 مێگاواتە، بەردانەوە لە چركەیەكدا 900 مەتر سێجایە، تێڕژانیش لەسەر و هەزار مەتر سێجاوەیە، بەڵام تا دۆخەكە وابێت، ناسەقامگیرە و لەژێر چاودێریدادەبێت.

1458 جار خوێندراوەتەوە