عێراق؛ لافاو زیانی زۆری بەهاوڵاتیان گەیاندووە

KNN : Kurdish News Network
07:15 - 11/04/2019
عێراق
+
-

عێراق؛ زیانلێكەوتوانی لافاوەكان داوای قەرەبوكردنەوە دەكەن
حكومەتی عێراق قەرەبوی زیانلێكەوتوانی لافاوەكان دەكاتەوە


بەهۆی باران بارینی زۆرو لافاوە، زیانێكی زۆر بەو هاوڵاتیانە گەیشتووە، كە نیشتەجێی نزیك كەنار روبارو بەنداوەكانن، یاخود پڕۆژەی گەشتیاریانە لەو ناوچانەدا هەیەو داوای قەرەبوو كردنەوە دەكەن، حكومەتی عێراقیش بەڵێنیدا، قەرەبوی زیانلێكەوتوانی لافاوی پارێزگاكانی عێراق بكاتەوە بەهەرێمی كوردستانیشەوە.


باوكی زەهرا، بەدیار كەپرە گەشتیاریەكەیەوە دانیشتووە، بیر لەو زەرەو و زیانە دەكەتاتەوە كە ئاوی دیجلە لە بە پڕۆژەكەی گەیاندوە.

بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی روباری دیجلە بە رێژەی ٢ مەتر و٨٠ سانتیم ، بۆوە مایەی داپۆشینی  هەموو ئەو پڕۆژانەی لە كەنار رووباری دیجلە دروست كراون، خاوەنەكانیشیان دوای قەرەبوونەوە لە حكومەت دەكەن.

بەتەنها لەشاری بەغدا لەو گەڕەكانەی بەسەرپێچی دروست كراون   ٢٦ چێشتخانە و دوو پارك و شارێكی یاری منداڵان ژێر ئاو كەوتوون، بەهۆی ئەو باران بارینە زۆرەوە نزیكەی ٤٠ ملیار مەتر سێجا ئاو گلدراوەتەوە كە بۆ   دوو تا سێ ساڵی داهاتوو بەشی ئاو دێری دەكات.  

ساڵی پار بە هۆی كەمی ئاو، هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیاریان دا تەنها لە ٥٠٪ی زەوییەكشتوكاڵییەكان كشتوكاڵی تێدا بكرێت، كەچی ئەم ساڵ بەنداوەكان پڕبوون لە ئاو.

1039 جار خوێندراوەتەوە