عێراق؛ بەهۆی لافاوەوە 1500 خانوو لە پارێزگای میسان ژێرئاو كەوتوون

KNN : Kurdish News Network
04:32 - 16/04/2019
عێراق
+
-

ئەنجومەنی پارێزگای میسان: لافاو زیانی بە 800 هەزار دۆنم زەویی كشتوكاڵی پارێزگاكە گەیاندوە
سەڵاحەدین: بەهۆی لافاوەوە 125 خێزان لە قەزای سامەرا ئاوارە بوون

 

بەهۆی لافاوەوە، زیاتر لە 1500 خانو و 800  هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی لەپارێزگای میسانی باشوری خۆرهەڵاتی عێراق، ژێرئاو كەوتون، لە قەزای سامەرای سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینیش، زیاتر لە 100 خێزان ئاوارە بوون.

سەرحان غالبی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای میسان، بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندوە: بەهۆی لافاوەوە، زیاتر لە 1500 خانوو لەسنوری پارێزگای میسان، ژێرئاو كەو تون و زۆرینەیان دەكەونە قەزای موشەرەح  و ناوچە سنوریەكانی نێوان عێراق و ئێران.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای میسان ئاشكراشی كردوە: بەهۆی لافاوەوە 800 هەزار دۆنم زەویی كشتوكاڵی لەسنوری پارێزگاكەیان، ژێرئاو كەوتوە بەروبومەكانیشیان بەتەواوی فەوتاون.

هەر سەبارەت بە زیانەكانی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی لەماوەی رابردوودا چەند ناوچەیەكی عێراقی گرتەوە، سەعدیە عوبێدی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند: 125 خێزان لە ناحیەی عەباسیەی سەر بە قەزای سامەرا، بەهۆی لافاوەوە ئاوارە بوون.

1212 جار خوێندراوەتەوە