كەشناسی هەرێم: تا رۆژی شەممە باران بارین بەردەوام دەبێت

KNN : Kurdish News Network
01:47 - 17/04/2019
کوردستان
+
-

كەشناسیی هەرێم, رایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ و سبەینێ باران دەبارێت و تا سەرەتای هەفتەی داهاتوش, لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم، باران بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاوی كردوەتەوە: ئەمڕۆ و سبەینێ, لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم، باران بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاویەكان رێژەی باران زیاتر دەبێت و هەندێ جار هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

بژار ئەكرەم، بەرپرسی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم, رایگەیاندوە, جگە لە سبەینێ, رۆژی هەینیش باران بارین بەردەوام دەبێت, بە تایبەت لە ئێوارەی ئەو رۆژەدا باران بارین زیاتر دەبێت.

راشیگەیاندوە, بارانبارین تا ئێوارەی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت و هیچ مەترسیەكی دروستبوونی لافاو و زیادبونی ئاستی ئاویش بە رێژەیەكی زۆر, نابێت.

6695 جار خوێندراوەتەوە