كه‌شناسی بارودۆخی كه‌ش و هه‌وای هه‌رێمی بڵاوكرده‌وه‌

KNN : Kurdish News Network
12:04 - 10/05/2019
کوردستان
+
-

كەشناسی هەرێم: لە هەولێر و سلێمانی و كەركوك و دهۆك بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

كەشناسیی هەرێم، رایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ كەشوهەوای هەرێم، گۆڕانكاریی بەسەردا دێت و لە زۆرێك لە شارەكانی هەرێم بارانبارین دەستپێدەكاتەوە و پلەی گەرماش چەند پلەیەك دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینیەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ هەینی بڵاوی كردوەتەوە و تێیدا هاتوە: لە هەریەك لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك و كەركوك و هەڵەبجە, ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ، كە هەندێك جار هەورە بروسكەی لەگەڵ دەبێت و لەناوچە شاخاوییەكانیش كاریگەریی باران بارینەكە زیاتر دەبێت, پاشان ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەكاتەكانی ئێوارەدا.

ئاماژە بەوەش كراوە: نزمترین پلەی گەرما لە شاری دهۆك دەبێت كە 14 پلەیە و بەرزترین پلەی گەرماش لە كەركوك دەبێت كە 26 پلەیە، بەڵام لە ڕۆژی شەممەوە دۆخی كەشوهەوا جێگیر دەبێت و ئاسمانی شارەكان لە نێوان نیمچەهەور و ساماڵدا دەبێت.

10509 جار خوێندراوەتەوە