كۆمسیۆن بە مەرج ئامادەیە هەڵبژاردنی پارێزگاكان لە وادەی خۆی ئەنجام بدات

KNN : Kurdish News Network
04:08 - 21/05/2019
عێراق
+
-

كۆمسیۆن: چەند ڕۆژی داهاتوو لەگەڵ سەرۆك وەزیران لەو بارەیەوە بڕیار دەدەین

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە مەرج ئامادەیە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەوادەی خۆیدا ئەنجام بدات كەبڕیارە مانگی تشیرنی دووەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.


سەرچاوەیەكی حكومەتی عیراق رایگەیاند, كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان, بەعادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانیان راگەیاندوە. دەكرێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەمساڵدا ئەنجام بدرێت. بەمەرجێك یاسای هەڵبژاردن لەئەنجومەنی نوێنەران هەمواربكرێتەوە.  

بەپێی ئەو سەرچاوەیە, لەچەند رۆژی داهاتوودا سەرۆك وەزیران و ستافی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن, دوا بڕیار دەدەن لەسەر ئەوەی ئایا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كەبڕیارە لەمانگی یانزەی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت. یان دوابخرێت بۆ مانگی
نیسانی 2020.

1105 جار خوێندراوەتەوە