هەرێمی كوردستان؛ 115 هەزارو 949 خوێندكار بەشداریی تاقیكردنەوە گشتییەكان دەكەن

KNN : Kurdish News Network
08:20 - 26/05/2019
کوردستان
+
-

هەرێمی كوردستان؛ تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستیانپێكرد 
هەڵەبجە؛ زیاتر لە دوو هەزار خوێندكار بەشداریی تاقیكردنەوەكان دەكەن
دهۆك؛ زیاتر لە 60 هەزار خوێندكار بەشداریی لە تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی ئامادەیی‌و بنەڕەتی دەكەن
هەڤاڵ ئەبوبەكر: سەرجەم پێداویستییەكان بۆ خوێندكاران و هۆڵەكانی تاقیكردنەوە دابین كراون
رانیە؛ چوار هەزار و 529 خوێندكاری 12ی ئامادەیی و پیشەیی بەشدارن لە تاقیكردنەوەی پۆلی 12 
پشدەر؛ بە بەشداریی دوو هەزار و 200 خوێندكار تاقیكردنەوەی 12 ی ئامادەیی دەستیپێكرد


بە بەشداریی زیاتر لە 115 هەزار خوێندكار  لە هەر سێ‌ بەشی زانستی و وێژەیی و پیشەیی، تاقیكردەوە گشتییەكانی 12ی ئامادەیی دەستیانپێكرد، سبەینێش تاقیككردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەست پێدەكات. بۆ ئەمساڵ وەزارەتی پەروەردە، كۆمەڵێك گۆڕانكاری لە دەفتەری تاقیكردنەوەكاندا كردوە وەك دانانی پەنجەمۆر و زیادكردنی گروپی پرسیارەكان، ئەوەش بە ئامانجی رێگریكردنە لە گزیكردن.

بە بەشداریی زیاتر لە 115 هەزار خوێندكار، تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12 ئامادەیی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، دەستیان پێكرد‌و رۆژی دووشەممەش, تاقیكرنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆ دەست پێدەكات.
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كە دەست KNN كەوتوە،  115 هەزارو 949 خوێندكار لە هەر سێ‌ بەشی زانستی و وێژەیی و پیشەیی  بەشداری تاقیكردەوە گشتیەكان دەكەن.

لە سنوری پارێزگای سلێمانی33 هەزار و136 خوێندكار بەشداری تاقیكردنەوەكانیان كردوە, پارێزگاری سلێمانیش باس لەوەدەكات, لەسنوری پارێزگاكەیاندا سەرجەم پێداویستیەكان و ئاسانكارییان بۆ خوێندكاران ئامادەكراوە و ئەوەش لەپێناو ئەوەی لە كەشێكی ئارامدا تاقیكردنەوەكانیان ئەنجام بدەن.

لەسنوری پارێزگای هەولێر، 43  هەزارو683 خوێندكار و لەپارێزگای دهۆك31 هەزارو517 خوێندكار بەشدای تاقیكردنەوەكانیان كردوە, بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای دهۆكیش باس لەوەدەكات, لە قەزاو ناحیەكانی پارێزگاكەیان, بە باشی تاقیكردنەوەكان بەڕێوەچوون

لە پارێزگای هەڵەبجەش, زیاتر لە دوو هەزار خوێندكار بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن و 300 مامۆستا سەرپەرشتی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە دەكەن, بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجەش دەڵێت: خەڵاتیان بۆ یەكەمەكان داناوە كە نمرەی باش بەدەستدەهێنن.

هاوشێوەی شارەكانی دیكەی هەرێم, لەسنوری قەزای ڕانیە و پشدەر و ناحیەكانی دەوربەریان, بە بەشداریی نزیكەی حەوت هەزار خوێنداری پۆلی 12ی ئامادەیی و پیشەیی و دواناوەندیە ئیسلامیەكان, تاقیكردنەوە گشتییەكانی كۆتایی ساڵ، دەستیان پێكرد.

بەپێی ئاماری وەزارەتی پەروەردە 2 هەزارو 115 هۆڵ بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەگشتییەكان لەسەرانسەری هەرێم ئامادە كراون و تاقیكردنەوەكانیش بەهۆی جەژنی رەمەزانەوە لە سێی حوزەیرانەوە تا 10 ی حوزەیران رادەگیرێت و دواتر دەست پێدەكەنەوە.

994 جار خوێندراوەتەوە