رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

KNN : Kurdish News Network
01:58 - 29/05/2019
کوردستان
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی - رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و نێچیرڤان بارزانی، هه‌ڵبژێردراو بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان - وێنه‌:ئه‌رشیف
+
-

به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژادنيان به‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا به‌ڕێز عومه‌رى سه‌يد عه‌لى، ڕێكخه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان‌ پيرۆزبايى له‌ نێچيرڤان بارزانى، كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى به‌ڕێز عومه‌رى سه‌يد عه‌لى كرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان کردەوە له‌ گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه‌كان و ته‌بايى  و يه‌كڕيزى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دياتى قۆناغه‌كانى داهاتوو، و بۆ خزمه‌تکردنی گەل و وڵاتەکەمان.

 

رۆژی 28/5/2019 پەرلەمانی کوردستان کۆبوویەوە و بە دەنگی 68 پەرلەمانتار له‌كۆی 81 ئه‌ندامی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه‌، نێچیرڤان بارزانی، بە سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.

1766 جار خوێندراوەتەوە