لە رۆژانی جەژندا نزیكەی 60 هەزار گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی سلێمانی كردووە

KNN : Kurdish News Network
03:47 - 07/06/2019
کوردستان
+
-

گەشتوگوزاری سلێمانی: حكومەتی هەرێم وەك پێویست گرنگی بە كەرتی گەشتوگوزار نەداوە

بەپێی ئامارێكی گەشتوگوزاری سلێمانی، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا نزیكەی 60 هەزار گەشتیار، سەردانی سلێمانی و ناوچە گەشتیارییەكانی سنوری پارێزگاكەیان كردووە، زۆرینەی گەشتیارەكانیش خەڵكی خواروو و ناوەڕاستی عێراق و رۆژهەڵاتی كوردستان و ناوچەكانی دیكە بوون.

بەرپرسانی گەشتوگوزاریش، نیگەرانن لەوەی كە حكومەتی هەرێم تائێستا، گرنگییەكی ئەوتۆی بە كەرتی گەشتیاری لە كوردستان نەداوە.

876 جار خوێندراوەتەوە