هەرێم؛ ئەمڕۆ تاقیكردنەوەی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی كۆتایی دێت

KNN : Kurdish News Network
10:18 - 16/06/2019
کوردستان
+
-

هەرێم؛ دوێنێ تاقیكردنەوەكانی قۆناغی نۆی بنەڕەتی كۆتایی هات

ئەمڕۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی كۆتای دێت و وەزارەتی پەروەردەش رایدەگەیەنێت، بەزووترین كات ئەنجامی تاقیكردنەوەی قۆناغەكانی ٩ و ١٢ ڕادەگەیەنن.


كەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردە، لە نوسراوێكدا ئاگاداری سەرجەم خوێندكاران و قوتابیان دەكاتەوە كە ئەمشەو كاتژمێر 9:30 خولەك لیژنەی باڵای ئەزموونەكان، كە بەرپرسن لە تەواوی بابەتی تاقیكردنەوەكان لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا  هەڵسەنگاندن و بەرچاوڕوونی تەواو لەسەر تاقیكردنەوەكان دەدەن.

هەر لە نوسراوەكەدا بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكان دەڵیت، بەزوترین كات ئەنجامی تاقیكردنەوەكان رادەگەیەنن.

1035 جار خوێندراوەتەوە