هەولێر؛ خوێندكاران بۆ جاری دووەم لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان گرد بوونەوە

KNN : Kurdish News Network
09:35 - 23/06/2019
کوردستان
+
-

لیژنەی پەروەردە‌و خوێندنی باڵا: هەوڵ دەدەین بڕیارێك بۆ بەرژەوەندی خوێندكاران بدرێت

جارێكی تر، خوێندكارانی 12 ی ئامادەیی لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان، گردبوونەوەو داوا دەكەن، خوێندكاران نەكرێن بە قوربانی پرسیارە هەڵەكانی وەزارەتی پەروەردەو رەنج و ماندوبونی چەند ساڵەیان لەبەرچاو بگیرێت و قەرەبوو بكرێنەوە.

ئەندامێكی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاش رایدەگەیەنێت: داوایان لە وەزارەتی پەروەردە كردووە، بەر لە رایگەیاندنی ئەنجامەكان، بڕیارێك لە بەرژەوەندیی خوێندكاران بدات.

بۆ جاری دووەم خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان گردبونەوە و داوای چارەسەری گرفتی نمرەكانیان دەكەن كەبەهۆی هەندێ پرسیاری هەڵە لەئەزمونەكانی كۆتایی ساڵ خراپ وەڵامییان داوەتەوە.

خوێندكاران زیاتر لە 4 كاتژمێر لەبەردەم پەرلەمان گردبوونەوە، بەڵام هیچ ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی بالا بەدەمییانەوە نەهاتن. بەهۆی بەدەنگەوە نەهاتنی وەزارەتی پەروەردەش خوێندكاران پەرتوكەكانی پۆلی 12یان سوتاند و داوا دەكەن وەزیری پەروەردە گرفتەكانیان چارەسەر بكات و داوای لێبوردنیش لەخوێندكاران بكات.

لیژنەی پەروەردەو خوێندنی بالا لەپەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی بەرێوبەری گشتی ئەزمونەكانی كرد  بۆ لێكۆلینەوە لەهۆكاری ئەو هەڵانەی لەئەزمونەكان روویانداوە و چۆنیەتی چارەسەر كردنی گرفتەكانی خوێندكاران , ئەندامێكی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی بالاش دەڵێت داوایان لە وەزرارەتی پەروەردە كردووە بەرلە رایگەیاندنی ئەنجامەكان بریارێك لەبەرژەوەندی خوێندكاران بدات.

سەبارەت بەكێشەی خوێندكاران كەی ئێن ئێن چەندجارێك پەیوەندی بە بەشێك لەبەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەوە كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندەكانیان نەدایەوە، هەر چەندە وابڕیار بوو لیژنەی پەوەردەی پەرلەمان و بەڕێوەبەرایەتی ئەزمونەكان كۆنگرەیەكی هاوبەش  ئەنجام بدەن و چارەسەری گرفتی خوێندكاران رابگەیەنن. كەچی ئەوەش نەكرا.

1687 جار خوێندراوەتەوە