هەولێر؛ بۆ سێیەمجار خوێندكارانی پۆلی 12 لەبەردەم پەرلەمان گرد بوونەوە

KNN : Kurdish News Network
08:45 - 30/06/2019
کوردستان
+
-

خوێندكاران: قەرەبووكردنەوەمان بەهۆی پرسیارە هەڵەكانەوە وەك پێویست نەبووە

بۆ سێیەم جار خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان، گردبونەوەو وەك خۆیان دەڵێن:  قەرەبوكردنەوەیان بەهۆی پرسیارە هەڵەكانی وەزارەتی پەروەردەوە، وەك پێویست نەبووە. 

سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاش لە پەرلەمانی كوردستان باس لەوە دەكات، قەرەبوی خوێندكاران كراوەتەوە و جەختیش دەكاتەوە لەوەی، ئەو خوێندكارانەشی ناڕازین، دووبارە بەدواداچون بۆ داواكاریەكانیان دەكەن.

سەرباری راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی، كەچی بەشێك لە خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەرامبەر ئەو هەلانەی لە تاقیكردنەوەكاندا هەبوون، بەردەوامن لەگردبونەوە. 

خوێندكاران باس لەوە دەكەن، ئەو دەنگۆیانەی باس دەكرێت كە قەرەبوی خوێندكاران كراوەتەوە ، دوورە لەراستیەوە, دەشلێن: ئەگەر چارەسەری گرفتەكانیان نەكرێ، ئەوا لە خولی دوەم بایكۆتی تاقیكردنەوەكان دەكەن‌و دەشڵێن: هەڕەشە لەو خوێندكارانە كراوە كە بۆ داواكانیان گردبوونەوە دەكەن.

سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان باس لەوە دەكات، كە قەرەبوی خوێندكاران كراوەتەوە و دەشلێت: ئەوانەی ناڕازیشن، دووبارە بەدەم داواكانیانەوە دەچن.

ناڕەزایی خوێندكاران دوای ئەوە دێت كە لە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ لە بەشێك لەوانەكان، هەڵەیان تێدا بوە و بەهۆی هەلەكانیشەوە بەشێك لە خوێندكاران نمرەی خراپیان بەدەست هێناوە‌و لەبەرامبەر هەڵەكانیشدا، داوای قەرەبووكردنەوە لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم دەكەن.

945 جار خوێندراوەتەوە