دهۆك؛ كەمیی كارەبای نیشتمانی نیگەرانیی لای هاوڵاتییان دروست كردوە

KNN : Kurdish News Network
08:21 - 03/07/2019
کوردستان
+
-

هاوڵاتییان: وەزارەتی كارەبا لەپێدانی كارەبای نیشتمانی جیاوازی دەكات لەنێوان شارەكاندا


خاوەنی موەلیدە ئەهلییەكان: ئەو پارەیەی بۆیان دیاریكراوە زۆر كەمترە لە بەهای ئەو كارەبایەی دابینی دەكەن.


كەمیی كارەبای نیشتمانی و گرانیی نرخی ئەمپێڕی كارەبای موەلیدە ئەهلیەكان, نیگەرانییان لای هاولاتیانی دهۆك دروست كردوە‌و وەك خۆیان دەڵێن: وەزارەتی كارەبای هەرێم, بەراورد بە شارەكانی دیكە، كەمترین كارەبا بۆ شارەكەیان دابین دەكات.

خاوەنی موەلیدە ئەهلیەكانیش ئاماژەبەوە دەكەن: لەگەڵ ئەوەی هاوكارێكی باشی هاولاتییان و وەزارەتی كارەبان لە دابینكردنی كارەبا, بەڵام ئەو نرخەی بۆ ئەمپێڕی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان دیاری كراوە، زۆر كەمە.

907 جار خوێندراوەتەوە