دهۆك؛ بەكارهێنانی گازوایلی كوالێتیی خراپ كاریگەریی خراپی لەسەر ژینگە دروست كردوە

KNN : Kurdish News Network
07:38 - 10/07/2019
کوردستان
+
-

دهۆك؛ 15 ڕۆژ مۆڵەت دەدرێتە موەلیدە ئەهلییەكان بۆ ئەوەی گازوایلی كوالێتیی باش بەكاربهێنن

بەكارهێنانی گازوایلی كوالیتی خراپ, لەلایەن خاوەن موەلیدە ئەهلیەكانی سنوری پارێزگای دهۆكەوە, كاریگەری خراپی لەسەر ژینگە و تەندروستی هاوڵاتیانی سنورەكە دروستكردوە, هاوڵاتیانیش داوادەكەن بەدواداچون بۆ ئەو پرسە بكرێت.

خاوەنی موەلیدە ئەهلیەكانیش پاساوی ئەوە دەهێننەوە كە حكومەت گازوایلیان بۆ دابین ناكات, فەرمانگەی ژینگەی دهۆكیش, مۆڵەتی 15 ڕۆژ دەداتە موەلیدەكان بۆ ئەوەی گازوایلی كوالیتی باش بۆ كارپێكردنی موەلیدەكانیان بەكاربهێنن, بەپێچەوانەوە سزای داراییان دەدەن.

736 جار خوێندراوەتەوە