بەغدا؛ هاوڵاتییان لە كەمیی پێدانی كارەبای نیشتمانی نیگەرانن

KNN : Kurdish News Network
09:02 - 10/07/2019
عێراق
+
-

بەغدا؛ هاوڵاتییان داوا دەكەن حكومەتی عێراق كێشەی كەمیی كارەبا چارەسەر بكات
بەغدا؛ داوا دەكرێت لێپێچینەوە لە وەزیرانی پێشووی كارەبای عێراق بكرێت

هاوڵاتییان لە شاری بەغدا، نیگەرانیی دەردەبڕن لە كەمیی پێدانی كاتژمێری كارەبای نیشتیمانی و داوا دەكەن، حكومەتی عێراق بەجددی كاربكات بۆ چارەسەركردنی كێشەی لە بن نەهاتوی كەمیی كارەبا.


ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا دەكات، لێپێچینەوە لە وەزیرانی پێشووی كارەبا بكرێت، چونكە ملیارەها دۆلاریان لەو بوارەدا، خەرج كردوە بەبێ ئەوەی كێشەی كەمیی كارەبایان چارەسەر كردبێت.

سەرەتای مانگی تەموزە لە بەغدا، لەبێكارەباییدا منداڵە ساواكەیان لە دەرەوە داناوە‌و باوەشێنیی دەكەن بۆ ئەوە تۆزێك فێكی بێتەوە، هەندێك رۆژ چەند سەعاتێك و هەندێك جاریش، تەنها یەك سەعاتتش كارەبای نیشتیمانییان نییە.

 هیچ كەس رازی نییە لە كارەبای نیشتیمانی و مۆلیدەش بوەتە بارێكی قورسی دارایی بەشانی هاوڵاتییانەوە.

تەمەنی ٨٠ ساڵە، گلەیی ئەوە دەكات كە هەموو تەمەنی گەنجی بە خزمەتی نیشتیمان بەخشیوە، كەچی دەسەڵاتدارانی نیشتیمانەكەی چەند كاتژمێرێك كارەبای پێ رەوا نابینن.

لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هاو پەیمانیی سائیرون داوای لێكۆڵینەوە لە یەكە یەكەی وەزیرانی پێشوی وەزارەتی كارەبا دەكات، بۆ ئەوەی لێپێچینەوە لە بەهەدەردانی ملیۆنان دۆلار بكات كە لە كەرتی كارەبا خەرجكراوە و بێ ئەنجام بووە


لە ماوەی ١٦ ساڵی رابردوودا بەپێی ئاماری لیژنەی نەوت و وزە، ٥٠ ملیار دۆلار لە كەرتی كارەبا خەرج كراوە، لە بەرامبەر دا عێراق تەنها خاوەنی ١٨ هەزار مێگاوات كارەبایە.

978 جار خوێندراوەتەوە