دوو گه‌نج له‌ چه‌می دێوانه‌ی نزیك ده‌ربه‌ندیخان له‌كاتی مه‌له‌كردن خنكان

KNN : Kurdish News Network
11:04 - 19/07/2019
کوردستان
كه‌سوكاری دوو گه‌نجه‌كه‌ له‌ به‌رده‌م پزیشكی دادوه‌ری ده‌ربه‌ندیخان
+
-

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە چەمی دێوانەی نزیك قەزای دەربەندیخان،دوو گەنجی قەزاكە لە كاتی مەلەكردن خنكان‌.


ئیسماعیل عەبدولڕەحمان، بەرپرسی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید تۆفیق لە دەربەندیخان بە كەی ئێن ئێن ی ڕاگەیاند: نزیك كاتژمێر ٩:٣٠ی ئەمشەو، تەرمی دوو گەنج گەیەنرانە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكه‌مان لە دەربەندیخان كە لە كاتی مەلەكردن لە چەمی دێوانەی نزیك دەربەندیخان خنكابون.

 وتیشی : هەردوو گەنجەكە دانیشتوی قەزای دەربەندیخانن، تەمەنیان (١٣ ) ساڵ و (١٦ ) ساڵە ،لە پاش ئەنجامدانی كاری پێویست، تەرمی هەردوو گەنجەكە لە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەیانەوە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری دەربەندیخان كراون.

2443 جار خوێندراوەتەوە