هەولێر؛ سبەینێ‌ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
03:02 - 21/07/2019
کوردستان
+
-

سبەینێ‌ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی هێڵە گشتییەكانی كارنامەكەی دەكات.

نوسینگەی راگەیاندنی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ‌ ئەنجومەنی وەزیران دووەمین كۆبونەوەی خۆی ساز دەكان.

ئاشكراشی كردوە لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی رێوشوێن و میكانیزمی جێبەجێكردنی هێڵە گشتیەكان و كارنامەی حكومەتی هەرێم دەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە هەفتەی رابردوو دەستاودەست لەنێوان تەواوی وەزیرانی كابینەی هەشت و كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا كرا.

لە كۆبونەوەی یەكەمیشدا ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێكی دەركرد، كە تایبەت بون بە نەهێشتنی رۆتین و بەرتیل لە فەرمانگەكانی حكومەت و رێكخستنی دەوامی فەرمانبەران لە كەرتی گشتیدا.

1016 جار خوێندراوەتەوە