جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
12:27 - 26/07/2019
کوردستان
+
-

كۆبوونەوەكە بۆ تەواوكردنی دیاریكردنی كاندیدانی بەركەوتەكانی لە كابینەی نوێ‌ دەبێت

 

بۆ تەواوكردنی دیاریكردنی كاندیدانی بەركەوتەكانی لە كابینەی نوێ‌، بەسەرپەرشتی رێكخەری گشتی بزوتنەوەكە، جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە.

پەیامنێری KNN رایگەیاند: بڕیارە سبەینێ‌ شەممە، جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان, بە سەرپەرشتی عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزوتنەوەكە، لە مەكۆی سەرەكی لە شاری سلێمانی كۆ ببێتەوە، كۆبونەوەكەش تایبەت دەبێت بە پرسی تەواوكردنی دیاریكردنی بەشێكی تر لە كاندیدەكانی بزوتنەوەكە بۆ ئەو بەركەوتانەی، كە لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بەر بزوتنەوەكە دەكەوێت.

ئەوەش لە كاتێكدایە، لە چەند هەفتەی رابردوودا، جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، دەسەڵاتەكانی دیاریكردنی كاندیدە وزارییەكانی رادەستی رێكخەری گشتی كرد.

975 جار خوێندراوەتەوە