"خوشکانی چەک"، فیلمێک لەبارەی ژنە شەڕڤانەکانی ڕۆژئاواوە بەم نزیکانە لە سینەماکانی جیهان

KNN : Kurdish News Network
03:28 - 27/07/2019
کوردستان
+
-

بڕیارە لە مانگی ٩ی ئۆکتۆبەری داهاتووەوە فیلمی خوشکانی چەک، کە فیلمێکە لەبارەی خەباتی ژنە شەڕڤانەکانی ڕۆژئاوای کوردستانەوە دژی چەکدارانی داعش لە سینەماکانی جیهان نمایش بکرێت.

 

 فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیای میترۆپۆلیتانی فەرەنسییەوە بە بەشداری کۆمەڵێک ئەکتەری بەناوبانگ درووستکراوە.


کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنای فیلمی فەرەنسی لە دەستپێکی شەڕی داعشەوە گرنگیان بە بەرگری ژنانی کورد دژی ئەو ڕێکخراوە چەکدارییە داوە و جگە لە خوشکانی چەک - Sœurs d'armes ساڵی ڕابردووش فیلمێک بەناوی کچانی خۆر  Les filles du soleil لە دەرهێنانی ئێڤا هوسۆن لەبارەی شەڕڤانە کچەکانی ڕۆژئاواوە بەرهەمهێندرا.


لە فیلمەکەی ئیڤا بەبەشداری ئەکتەری بەناوبانگی فارسی گلشفتە فراهانی ڕۆڵی سەرەکی وەک ژنە شەڕڤانێک بینی.


ترایلەری فیلمی خوشکانی چەک

 

3857 جار خوێندراوەتەوە