وەزیری كارەبای عێراق: لە چوار ساڵی داهاتوودا كارەبای پێویست بەرهەم دەهێنین

KNN : Kurdish News Network
08:28 - 29/07/2019
عێراق
+
-

وەزیری كارەبای عێراق رایدەگەیەنێت: لە چوار ساڵی داهاتوودا دەگەنە ئەو ئاستەی بە ئەندازەی پێداویستی ناوخۆ، كارەبا بەرهەم بهێنن.

لوئەی خەتیب، وەزیری كارەبای عێراق رایدەگەیەنێت: سەرباری ئەو ئاستەنگ و ئاڵەنگارییانەی لە ئێستادا لەبەردەم راپەڕاندنی ئیشوكاری وەزارەتەكەیدا هەن، بەڵام لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا دەگەنە ئەو ئاستەی كە بە ئەندازەی پێداویستیی ناوخۆ، كارەبا بەرهەم بهێنن.

وەزیری كارەبای عێراق ئەوەش بە نموونە دەهێنێتەوە، كە لە وەرزی هاوینی ساڵی رابردوودا، 14 هەزار مێگاوات كارەبا بەرهەم هاتوە، بەڵام لەمساڵدا بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 19 هەزار مێگاوات بەرز بوەتەوە.

لە بەشێكی تری لێدوانەكەیدا، وەزیری كارەبای عێراق دەڵێت: ئێستا دەیانەوێت لە ڕێگەی بەستنەوەی تۆڕی كارەبای عێراق بە كوەیت و سعودیەو ئوردن و توركیاوە، پێداویستیی عێراق لە ڕووی وزەی كارەباوە بەتەواوی دابین بكەن.

1164 جار خوێندراوەتەوە