دادگای فیدراڵیی گوێ لە ئێزیدییەکان دەگرێت بۆ زیادکردنی نوێنەریان لە پەرلەمان

KNN : Kurdish News Network
04:04 - 31/07/2019
کوردستان
+
-

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق رایدەگەیەنێت داواكاریی ئێزیدیەكان بۆ زیاكردنی نوێنەرایەتیان لەهەڵبژاردنی 2022 , بەپێی سەرژمێریی داهاتووی دانیشتوان دەبێت كەبڕیارە ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

 
ئەیاس سامۆك وتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق رایگەیاند, ئەمڕۆ دادگاكە تاوتوێی داواكاریی ئێزیدیەكانی كردوە لەبارەی زیادكردنی ژمارەی نوێنەرایەتیان لەهەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران لە 2022.


راشیگەیاند، دادگا بڕیاریداوە وردبینی و تاوتوێی زیاتر بۆ ئەو داواكارییە بكات و زیادكردنی ژمارەی نوێنەرایەتیی ئێزیەدیەكان، بەپێی رێژەی دانیشتوان و لەسەر بنەمای سەرژمێریی داهاتوو بێت.


بڕیارە ساڵی داهاتوو سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لەتەواوی عیراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە بەڕێوەبچێت، ئەوەش لەكاتێكدایە بەهۆی هاتنی داعش و جینۆسایدكردنیان ژمارەیەكی زۆر لە ئێزیدییەكان عێراقیان جێهێشتوە و ئاوارەبوون و نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان و تائێستاش زۆرێك لە ناوچەكانیان ئاوەدان نەكراونەتەوە.

738 جار خوێندراوەتەوە