پەرلەمانی هەرێم كار بۆ دیاریكردنی ڕۆژی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان دەكات

KNN : Kurdish News Network
04:28 - 01/08/2019
کوردستان
+
-

پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی دووەمی نائاسایی خۆیدا، گفتوگۆی لەبارەی پرۆژە بڕیاری كەیسی جینۆسایدی ئێزدییەكانەوە كرد و بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوش پەرلەمان دەنگ لەسەر پرۆژەیاساكە بدات

 

 پەیامنێری KNNڕایگەیاند، لە گفتوگۆی دووەمدا، پەرلەمانی كوردستان, ڕۆژی سێی ئابی وەك ڕۆژی بە جینۆسایدكردنی ئێزدییەكان دیاری كردوە و بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆژی شەممەی داهاتوو كە دەكاتە هەمان ئەو بەروارە، بڕیارە پەرلەمان دەنگ لەسەر پرۆژە یاساكە بدات و لە هەرێمی كوردستان ئەو ڕۆژە وەك جینۆسایدی ئێزدییەكان بناسێندرێت.

هاوكات ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان, ڕایگەیاند: لە بڕگەی دووی ماددەی 132ی دەستوری عێراقدا هاتووە, دەبێت حكومەتی عێراق, هەر شوێنێك هێرشكرایە سەرو زیانی بەركەوت ئەوا بەپێی ئەو ماددەیە حكومەت ناچار دەكات بە ئاوەدانكردنەوە و قەرەبووكردنەوە.

وتیشی: پێویستە حكومەتی هەرێم بەپێی ئەو ماددە دەستورییە نوێنەرێك دەستنیشان بكات بۆ ئەوەی كار لەسەر ئەو كەیسە بكرێت و حكومەت ناچار بكرێت بە ئەركەكانی ئەو بڕگەیەی ماددە دەستورییە بكرێت.

718 جار خوێندراوەتەوە