نزیکەی سێ هەزار منداڵی ئێزدی بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە بێ باوکن

KNN : Kurdish News Network
05:47 - 01/08/2019
کوردستان
+
-

بەپێی ئامارێکی  نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی دوو هەزار و ٧٤٥ منداڵی ئێزدی بێ باوک ماونەتەوە.


بەپێی ئامارەکە هەزار و ٢٩٣ ئێزیدی لە پەلامارەکانی داعشدا کوژراون و ٣٦٠ هەزار ئیزیدیش ئاوارەبوون.

نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی  دەڵیت "تا ئێستا ٨٠ گۆڕی بەکۆمەڵی ئیزدییەکان ئاشکرابوون و ٦٨ مەزارگەشیان تەقێندراوەتەوە".

هەروەها ژمارەی ئەو ئێزدیانەی بەهۆی هێرشی داعشەوە ئاوارەبوون ١٠٠ هەزار کەسن و ٦ هەزار و ٤١٧ کەسیش لەلایەن داعشەوە فڕێندراون، لەو ژمارەیەش ٣ هەزار و ٥٤٨ کەسیان ژن و ٢ هەزار و ٨٦٩ کەسیشیان پیاون.

ئامارەکە ئەوەش ئاشکرادەکات کە تا ئێستا ٣ هەزار و ٥٠٩ کەس لە دەستی داعش ڕزگارکراون لەو ژمارەیش نزیکەی ١٠٠٠ کەسیان منداڵی کوڕن.

چەکدارانی داعش لە ١٠ی ٨ی ٢٠١٤ هێرشیانکردە سەر شەنگال و  بووە هۆی كوشتن و ڕفاندنی چەندین هەزار كەسی ئێزدییەكان و ئاوارەبونی سەرجەم دانیشتوانەكەی.

999 جار خوێندراوەتەوە