پەرلەمانتارێك: پێویستە دۆزی ئێزدییەكان تێكەڵ بەململانێی سیاسیی نەكرێت

KNN : Kurdish News Network
09:19 - 01/08/2019
کوردستان
+
-

لە شاری بەغداد كۆنفرانسێكی تایبەت بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكانەوە ڕێكخرا، و ڕزگاربویەكی دەستی چەكدارانی داعش دەڵێت: هێشتا ئەندامانی دیكەی خێزانەكەی لای پاشماوەكانی ئەو چەكدارانەیە و چارەنوسیان نادیارە.

 
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش, بەپێویستی دەزانێت ململانێی سیاسیەكان لە زێدی ئێزدییەكان دوربخرێتەوە و گرنگی تەواو بە ئازادكراوەكانیان بدرێت.


پێنج ساڵ بەسەر  جینۆسایدی  ئێزیدیەكان تێدەپەڕێت، هێشتا زیاتر لە دوو هەزار  ئێزیدی لە ژێر دەستی داعشدا ماون،  هەزارانیشیان ئاوارەی كەمپەكانن و نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.

 لە ژێر ناو نیشانی پێنجەم ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدیەكان، بەدیهێنانی داد و ئاسایش و دووبارە ئاوەدانكردنەوە لە هۆڵی گلگامێش لە بەغدا  كۆنفڕانسێك بەرێوە چوو،  یەكێك لە رزگاربوانی دەستی داعشە كە ماوەی چوار ساڵ لە ژێر دەسەلتی ئەواندا بووە بەڵام دایك و باوك خوشێكی هێشتا رزگار نەكراون.

نوێنەرێكی ئێزدیەكان لە پەرلەمانی عێراق، داوای بەدوا داچونی سۆراخی ئەو كە سانە دەكات هێشتا لە ژێر دەسەڵاتی داعشدانە و چارە نوسیان نادیارە، دەشڵێت دەبێت گرنگی بە ئازاد كراوەكان بدرێت و ململانێ سیایەكانی لە زێدی ئێزدیەكان دوور بخرێتەوە.


بە پێی دواین ئاماری نوسینگەی ئازادكردنی رفێندراوانی دەستی داعش،  لە كۆی ٦٣١٨ كەسی ئێزدی كە كەو تبونە دەستی داعش لە كاتی كەوتنی قەزای شنگال تەنها  ٣ هەزار ٥٠٩  بەرێگای جیا جیا ئازاد كراون دوای هەرچی زووە ئازادكردنی ئەوانەی دكەش دەكرێت.

842 جار خوێندراوەتەوە