هەوڵ دەدرێت رۆژێكی نیشتیمانی بەجینۆسایدناساندن بۆ هەرێمی كوردستان دیاری بكرێت

KNN : Kurdish News Network
04:15 - 03/08/2019
کوردستان
+
-

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان, ڕایدەگەیەنێت: دوای بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشەوە و دیاریكردنی ڕۆژی سێی ئاب وەك ڕۆژی ئەو كۆمەڵكوژییە, كار بۆ ئەوە دەكەن بۆ كۆی ئەو كۆمەڵكوژی‌و مەرگەساتانەی لە ڕابردوودا بەسەر گەلی كورددا هێنراون, ڕۆژێكی نیشتمانی بەجینۆسایدناساندن بۆ هەرێمی كوردستان، دیاری بكرێت.

886 جار خوێندراوەتەوە