دهۆك؛ ئێزدیەكان بە ئاوارەیی یادی كۆمەڵكوژی شەنگالیان كردەوە

KNN : Kurdish News Network
08:12 - 03/08/2019
کوردستان
+
-

هاوڵاتیانی ئێزیدی: دوای پێنج ساڵ ئیتر كاتی ئەوەیە بگەڕێینەوە بۆ زێدی خۆمان

هاوڵاتیانی ئێزیدی كە ئاوارەی كەمپەكانی دهۆكن,  بە ئاوارەیی یادی كۆمەڵكوژی شەنگالیان كردەوە و داواشیان لە هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق دەكرد, دوای پێنج ساڵ ئیتر كاتی ئەوەیە شەنگال ئاوەدان بكەنەوەو ئێزیدیەكانیش بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

 

بەشێك لە چالاكانی ئێزیدیش رەخنەی ئەوە دەگرن, كە دوای پێنج ساڵ لە كۆمەڵكوژی شەنگال, هێشتا ناوچەكەیان ئاوەدان نەكراوتەوەو كاریش نەكراوە بۆ ئەوەی ئێزدیەكان لە ژیانی ئاوارەیی رزگار بكرێن.


951 جار خوێندراوەتەوە