ڤیدیۆ... بارودۆخی خراپی ١٣ کۆچبەری هەرێم لە دەریای ئیجە

KNN : Kurdish News Network
04:21 - 18/09/2019
کوردستان
+
-

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڤیدیۆی بارودۆخی خراپی ١٣ کۆچبەری هەرێم بڵاودەکاتەوە کە لە دەریای ئیجەدان و لە دۆخێکی خراپدان لەبەر ئەوەی شوێنی گونجاویان بۆ فەراهەم نەکراوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی دەزگاکە، ئەو ١٣ کۆچبەرە خەڵکی ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای ڕانیەن و ویستوویانە بچنە وڵاتی یۆنان، بەڵام قاچاخچییەکەیان ڕاستی لەگەڵ نەکردوون و چوار شەو لەناو دەریا ماونەتەوە.

 

ئەو ١٣ کۆچبەرە لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە دەستگیرکراون و گواستراونەتەوە بۆ یۆنان و دوو لەو کۆچبەرانە گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان.

16987 جار خوێندراوەتەوە