ئیزمیر... ١٤٩ کۆچبەری نایاسایی ده‌ستگیرکران

KNN : Kurdish News Network
11:38 - 25/09/2019
جیهان
+
-

١٤٩ كۆچبه‌ری نایاسایی كه‌ هه‌وڵیانده‌دا به‌ شێوەیەکی نایاسایی له‌ توركیاوه‌ بچنه‌ وڵاتی سێیه‌م له‌ هه‌ردوو قه‌زای چه‌شمه‌ و دیكیلی سەربە پارێزگای ئیزمیر ده‌ستگیركران.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان له‌ سنوره‌ ئاوییه‌كانی قه‌زای چه‌شمه‌ له‌ناو به‌له‌مێکی چوپدا، ١٣ سووری، یه‌ك فه‌ڵه‌ستینی، ٤٥ ئه‌فغانستانی و سێ ئێرانی-یان ده‌ستگیركردووە.

هاوکات، له‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی دیكیلی-یش ٣٨ سوری و دوو سیه‌رالیۆنی ده‌ستگیركراون.

هه‌روه‌ها له‌ سنوره‌ ئاوییه‌كانی باده‌ملی سەربە قه‌زای دیكیلی، ٤١ سووری، سێ كوێتی و سێ فه‌ڵه‌ستینی-یان رزگار كرد كه‌ به‌ هۆی له‌كاركه‌وتنی بزوێنه‌ری به‌له‌مه‌كه‌یان داوای هاوكارییان كردبوو.

١٤٩ كۆچبه‌ره‌ نایاساییه‌كه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵیان له‌نێودابوون له‌ لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه‌ گه‌یه‌ندرانه‌ وشكانی و ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئیزمیر كران.


1313 جار خوێندراوەتەوە