هەر پەنابەرێکی عێراقی بگەڕێتەوە وڵاتەکەی ٨ ملیۆن دیناری پێ دەدرێت

KNN : Kurdish News Network
03:48 - 25/09/2019
کوردستان
+
-


وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڕیاریداوە هەر پەنابەرێکی وڵاتەکەی بگەڕێتەوە عێراق ئاسانکاری بۆ دەکرێت و بڕی ٨ ملیۆن دیناریشی پێدەدرێت.

عەلی عەباس جیهانگیر بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری لقەكان لە وەزارەتی کۆچ ڕایگەیاندووە، وەزارەتەکەیان توانیویەتی بەشێک لە بەرنامەی کاری قەرزەکانی وەزارەتی کار و کاروبار تەرخان بکات بۆ ئەوانەی لە دەرەوە دەگەڕێنەوە عێراق و سودمەندبن لەسەرجەم قەرزەکانی وەزارەتی کار، ئەوەش بۆ ئەوەى لەکاتى بڕیارى گەڕانەوەیاندا بتوانن پڕۆژەیەک دابنێن.

لە چوارچێوەی ئەم پلانەی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقدا ئەوەشهاتووە هەرکەس بگەڕێتەوە شوێن و زێدی خۆی هاوکاری مادی دەکرێت و دوێنێش قۆناغى دووەمى ئەو هاوکاریە کە بڕەکەى ملیۆنێك و (٥٠٠) هەزار دینارە وەك هاوكاری بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەشكراوە كە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان و و (هەشت) هەزار خێزان لێى سودمەند بوون.

 
6793 جار خوێندراوەتەوە