بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکەوە حەوت کۆچبەر خنکان

KNN : Kurdish News Network
09:22 - 28/09/2019
جیهان
+
-

بەهۆی ژێرئاوکەوتنی به‌له‌مێكی كۆچبه‌رانی نایاسایی له‌ ئیجه، حەوت کەس گیانیان لەدەستدا کە پێنجیان منداڵن.

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، بەلەمێک کە ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، لە نزیک دوورگەی ئینوری دەریای ئیجە ژێرئاوکەوتووە و بەهۆیەوە پێنج منداڵ و دوو ژن خنکاون.

 

هاوکات، میدیاکانی یۆنان بڵاویانکردووەتەوە، یه‌كه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی یۆنان، له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا جه‌سته‌ی منداڵێكی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵه‌ و منداڵێكی ساوایان دۆزیووه‌ته‌وه‌. دواتر ته‌رمی پێنج كه‌سی دیكه‌یشیان دۆزیووه‌ته‌وه‌ كه‌ سێیان منداڵ و دووانیان ژنن.

بەپێی میدیاکانی ئەو وڵاتە، رووداوه‌كه‌ كه‌ نیوه‌ڕۆی دوێنێ روویداوه‌ تیمه‌كان تووانیوویانه‌ ١٢ كه‌س رزگاربكه‌ن كه‌ چواریان منداڵ و سێیان ژنن.‌

میدیاكانی یۆنان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئه‌و ١٢ كه‌سەی‌ کە رزگاركراون ره‌وانه‌ی دوورگه‌ی هیۆس كراون، هاوڵاتی توركیان و داوای پێدانی مافی په‌نابه‌ری سیاسییان له‌ دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی یۆنان كردووه‌.

3784 جار خوێندراوەتەوە