یۆنان؛ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپێکی پەنابەران دوو کەس گیانیان لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
09:06 - 30/09/2019
جیهان
+
-

بەھۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە کەمپی مۆریای پەناباران لە دورگەی میدللی یۆنان، ژن و منداڵێک گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی یۆنان بڵاویانکردووەتەوە، لەکاتی خۆپیشاندانی گروپێک لە کەمپی مۆریا بەھۆی خراپی بارودۆخ، ئاگر لە کۆنتیەنەری پەنابەرەکان کەوتووەتەوە و بەوهۆیەوە ئافرەتێک و منداڵێک گیانیان لەدەستدا.

هاوکات، ستراتیس کیتەلیس، سەرۆکی شارەوانی میدللی، بە کەناڵەکانی یۆنانی رایگەیاندووە کە رەوشی کەمپەکە ناسەقامگیرە و ئاماژەی بەوەکردووە: "ئەم شەو شەوێکی قورس دەبێت".



بەپێی میدیاکانی ئەو وڵاتە، لە کاتی گەشتنی بەرگری شارستانی، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە رێگریان لێکراوە و بەوهۆیەوە رووبەڕووبوونەوە لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران روویداوە و پۆلیس ناچاربووە گازی فرمێشکرێژ بەکاربهێنێت.

1267 جار خوێندراوەتەوە